تایبەتە بە مادەی هۆشبەر

سەنتەری مەیدانی بۆ چاکسازییەکانی ژنان و منداڵان دروست دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

بە مەبەستی هۆشیارکردنەوە و چارەسەرکردنی نەوجەوانان لە مەترسییەکانی مادەی هۆشبەر، ئەنجومەنی چاودێریی نەوجەوانان بڕیاری دامەزراندنی سەنتەری بچووکی مەیدانی داوە بۆ ناو چاکسازییەکان.

ئەنجومەنەکە دوێنێ سێشەممە 24.10.2023 کۆبووەتەوە و ئەو بڕیارەی داوە.

ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی چاکسازییەکانی هەرێم بە 964ـی وت، “ئەو سەنتەرانە بە شێوەی مەیدانی بەسەر چاکسازییەکانی ژنان و منداڵاندا دەگەڕێن و هۆشیارییان دەدەنێ و چارەسەری پێویستیان پێشەکەش دەکەن بەرامبەر مەترسییەکانی مادەی هۆشبەر”.

وتیشی، “سەنتەرەکان لە هەرسێ چاکسازییەکانی ژنان و منداڵان لە هەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک بوونیان دەبێت”.

ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی پێنج مانگی کۆتایی ئەمساڵدا نزیکەی هەزار کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن و کێشانی مادەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان دەستگیر کردووە.

خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ منداڵانی ناو چاکسازییەکان دا...

خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ منداڵانی ناو چاکسازییەکان دابین دەکرێت