وەرزی سێیەمی سەعاتی سفر

شەڕ و ئاڵۆزیەکان؛ دوورگە گرنگەکان و کێشەکانی هورمز

ژووری هەواڵ

پرۆگرامی سەعاتی سفر بە وەرزی سێیەمی گەڕایەوە و لە یەکەمین ئەڵقەی سەرجەم ئاڵۆزیەکانی ئەم دوایەی نێوان ئەمریکا و ئێران و بەکارهێنانی چەک و پێشهاتە تازەکانی خراوەتەڕوو.

عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی لە بەرنامەکە باسی ئەوە دەکات کە ئەم شەڕە جارێ هەر بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت و ئەمریکا ناتوانێت شەڕەکە گەورەتر بکات.

باسی لەوەش کرد کە کێشەکە ئێستا بە تەواوەتی بووە بە گەرووی هورمز و دورگەکانی ئێرانێش پەلاماری کوەیت بدات و بیەوێت بیگرێت بۆی ئاسان دەبێت.

سەبارەت بە شەڕی نێوان روسیا و ئۆکرانیا دەڵێت، چووتە قۆناغێکی مەترسیدار و ئێستا هەردولا لە ژێر خانی یەکتر دەدەن، بە نموونە روسیا لە بەنداوی داوە و ئۆکرانیاش لە نەوت و کارگەکان دەدات.

هەر لەم پرۆگرامەدا مێزی لمی سەربازی ئامادەکراوە و بە وردی لەسەر مێزەکە سەرجەم شەڕ و ناوچەکان روونکراوەتەوە.

ئەمە بەشێکە لە بابەتەکانی ئەمجارەی سەعاتی سفر:

– ئەم ئاڵۆزیانەی ناوچەکە هەروەک خۆی بەردەوام دەبێت
– ئەمریکا هێزەکانی لە ناوچەکە کشاندووەتەوە
– یەدەگی چەکی ئەمریکا داویەتی لە کەمی و شەڕی گەورە ناکات
– ناتانیاهۆ شەڕی بوێت بە ترەمپی دەکات
– بە تۆپهاوێژەکانی هێرش دەکات و دەیانگوازێتەوە
– هێرشی شەوان ترسی تێدایە بۆیە ئەمریکا ئەو کاتە دەیکات
– فڕۆکەی بی وەن لانسەر بڕبڕەی پشتی ئەمریکایە
– ئەوروپا نایەوێت لەبەر ئۆکرانیا پێی بخزێتە شەڕەکەوە
– گرنگی گەرووی بابولمەندەب
– ئاڵۆزیەکانی گەرووی هورمز و دوورگەکان رووندەکاتەوە
– ئەو دوورگانەی ئێران کە زۆرترین باس دەکرێن
– ئێڕان بە ئاسانی کوەیت دەگرێت
– زەحمەتە ئەو دوورگانەی ئێران بگیرێت
– شەڕی روسیا و ئۆکرانیا گورزی کەمەرشکێنی تێکەوتووە
– روسیا پەنای بردووەتە بەر تەقاندەنەوەی بەنداو
– ئۆکرانیا لە نەوت و ئابووری روسیا دەدات
– زیلینسکی بە هرێشی بۆ سەر قەزوین پەیامی بۆ روسیا و ئێران هەبوو
– ئەمریکا ئێف 35 ناداتە تورکیا
– لەگەڵ ئەم هێرشانە بومەلەرزە زیادی کردووە