بەر لە هاتنی ئەنفلەوەنزا

کارمەند و گیراوانی چاکسازی گەورانی هەولێر ڤاکسینیان وەرگرت

964+

ژووری هەواڵ

زۆربەی کارمەند و بەندکراوانی چاکسازی گەورانی هەولێر، جۆرێک ڤاکسینی وەرزیان وەرگرت کە بەرگریان بۆ دروست دەکات بەرامبەر بە ئەنفلوەنزا.

ئەمڕۆ سێشەممە 24.10.2023، موسلیح عومەر حەسۆ، بەرپرسی راگەیاندن لە چاکسازی گەورانی هەولێر بە 964ـی وت، بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی هەولێر ڤاکسینەکانی دابینکردووە.

تەندروستی هەولێر رایگەیاند، 960 ژەم ڤاکسینی دژە ئەنفلوەنزایان داوە بە کارمەند و بەندکراوانی چاکسازییەکە.

ئەنفلوەنزا نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە کە تووشی کۆئەندامی هەناسە دەبێت، ساڵانە لە جیهاندا ملیۆنان کەس دووچاری دەبن.

لەگەڵ وەرگرتنی ڤاکسینەکە، جەستە پێویستی بە لاینی کەم دوو هەفتەیە تاوەکو بتوانێت ‏بەرگری دژی ئەنفلوەنزا دروستبکات، ‏پێویستە لە ماوەی ئەو دوو هەفتەیەدا خۆمان بپارێزین تاوەکو ‏بەرگری دروستدەبێت.

تەندروستی بەردەڕەش: وەرن ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا وەرگرن

تەندروستی بەردەڕەش: وەرن ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا وەرگرن