لە گوندی دێڵزێی قەزای چۆمان

هەورەبروسکە لە ماڵێکیدا و ژنێکی بریندار کرد

ئاکام غەفور – سۆران

لە گوندی دێڵزێی سنووری قەزای چۆمان هەورەبروسکە لە ماڵێکیدا و بەهۆیەوە ژنێک برینداربوو.

ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان بۆ 964 وتی، ژنەکە بەبێ هۆشی گەیەنراوەتە لامان، بەڵام دوای ئەنجامدانی چارەسەری پێویست، ئێستا هۆشی هاتووەتەوە و مەترسی لەسەر ژیانی نەماوە، بۆ دڵنیایی خۆمان جارێ لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری دەیهێڵینەوە.

وتیشی، ژنەکە تەمەنی 55 ساڵە و خەڵکی چۆمانە، لە کوێستانەکانی گوندی دێڵزێ هەورە بروسکە لە ماڵەکەیانیداوە و ئەویش لە کاتی راپەڕاندنی کاری ماڵدا بووە و بەرکەوتووە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر