"کچ و کوڕ فەرقییان نییە"
کیژۆڵەیەک بە هاوکاری باپیرەی دوکانێکی خنجیلەی کردەوە
964+
دیلان محەمەد
یارمەتی باپیرەیەک بۆ کچەکەی و کردنەوەی دوکانێکی خنجیلە لە شارباژێڕ بووە ترێندی سۆشیال میدیا و باپیرەشی دەڵێت، زۆر پاڵپشتی دەکەم و فەرقی کچ و کوڕ نییە.
بارین کارزان، ئەو کیژۆڵەیەیە کە دوکانەکەی کردووەتەوە و بۆ پەیامنێری 964 دەڵێت، نزیکەی هەفتەیەکە دوکانەکەمان کردووەتەوە و کاردانەوەکانی سۆشیال میدیا دڵخۆشی کردم بەتایبەت ئەوەی کە وتیان باوکی هاوکاری کچەکەیەتی.
لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە باوکی ناوی رۆیشتووە، بەڵام لە راستیدا ئەو پیاوەی دوکانەکەی بۆ دەکاتەوە باپیرەیەتی و دەڵێت، بۆ من کچ و کوڕ فەرقی نییە و گرنگ ئەوەیە ئیشێک بکات و پاڵپشتی دەکەم و دڵخۆشم، بێگومان ئەوانیش هاوکاری من دەکەن و راستە رێگای سەرەکیە و چۆڵە، بەڵام خەڵک سەردانمان دەکات.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح