بە ڤیدیۆ وردەکارییەکان بزانە

یانەی نەورۆز بە گۆڕانکاریی گەورەوە بەشداری خولی عێراق دەکات

+964
یادگار محەمەد – سلێمانی

تیپی تۆپی پێ ی یانەی وەرزشی نەورۆز لە دوا قۆناغی ئامادەکاریدایە بۆ وەرزی نوێ ی خولی پرۆلیگی عێراق.
لەگەڵ دەستپێکی ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ، تیپی تۆپی پێ ی یانەی نەورۆز بە ئامانجی بەدەستهێنانی ئەنجامی باش دەستی بە ئامادەکاری کرد.
پرسیار عەبدولرەزا یاریدەدەری راهێنەری یانەی نەورۆز بە 964ـی وت، بۆ وەرزی نوێ گۆڕانکاری زۆر لە پێکهاتەی تیپەکەدا کراوە و تیپێکی تۆکمەیان بۆ خولەکە بنیاتناوە.
وتیشی، جیاواز لە وەرزی رابردوو تیپەکەیان ئامادەکاری تەواوی کردووە و یارییە دۆستانەکانیش ئاماژەی ئەوە دەدەن، کە ئامانجیانە لە خولی عێراق ژمارەیەکی قورس بن.

بۆ وەرزی نوێی خولی پرۆلیگی عێراق یانەی نەورۆز گرێبەستی 11 یاریزانی وەرزی پێشووی نوێ کردەوە و یەک یاریزانیشی لە پێکهاتەی لاوان سەرخستووە بۆ ریزی پێشکەوتوان، هەروەها 19 یاریزانی نوێی هێناوەتە ریزەکانی، کە چواریان پیشەگەرن.

نەورۆز ئەم وەرزە بۆ سێیەم وەرزە بەشداریی خولی عێراق دەکات وەک یانەیەکی پلە نایاب.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

یانەی نەورۆز کۆتایی بە کەمپی مەشق و راهێنان هێنا

یانەی نەورۆز کۆتایی بە کەمپی مەشق و راهێنان هێنا