کەسێک گیانیلەدەستداوە
دژە تیرۆری کوردستان: فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئۆتۆمبێلەکەی کۆیەی کردووەتە ئامانج
964+
توانا نەقی
دژە تیرۆری کوردستان لەسەر هێرشەکەی ئەم بەیانییەی کۆیە کە کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک و بووە هۆی گیانلەدەستدانی کەسێک راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە.
دژەتیرۆر ئاماژە بەوەدەکات، هێرشەکە لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە و چەکدارانی پەکەکەی کردووەتە ئامانج و کوژراو برینداری لێکەوتووەتەوە.
” فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا هێرشەکەی کردووە و ئۆتۆمبێڵێکی چەکدارانی پەکەکەی لە نزیک گوندی کانی کەند لەکۆیە کردووە ئامانج و کەسێک گیانیلەدەستداوە و کەسێکیش بریندارە”، دژە تیرۆری کوردستان وادەڵێت.