ڤیدیۆ: قەڵاکەی دینە رووخا
964+
شاڵاو عەلی – سلێمانی
خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ دینە، نوێترین گۆرانی بە ناوی “ئاییە و ئۆییە” بڵاوکردەوە کە بەرهەمێکی فۆلکلۆرە و لە هۆنراوەکەیدا باسی رووخانی قەڵا دەکات.
“قەڵای مەریوان پاڵم دا پێوە، قەڵاکەم رووخا پاڵدەم بەکوێوە”، بەشێکە لە هۆنراوەیەکی فۆلکلۆر و لە لایەن چەندین هونەرمەندی دیکەوە وتراوەتەوە.
هەڵکەوت زاهیر، هونەرمەندی ئاوازدانەر لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت، گۆرانییەکە بەرهەمێکی فۆلکلۆری کوردییە و خۆی کاری میوزیک و دەرهێنانی بۆ کردووە.
دینە، گۆرانیبێژێکی ناسراوی هەرێمی کوردستانە و خەڵکی شاری رانیەیە، چەند ساڵێکە دەرکەوتووە و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆکلیپیە.