دیمەنی هێرشەکەی کۆرمۆر - وێنە: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
دانەغاز وا دەڵێ:
“کۆرمۆر زیانی گەورەی بەرکەوتووە و ئێستا هیچ بڕە غازێک بەرهەم ناهێنرێ”
ئەحمەد مستەفا
کۆمپانیای دانە غاز لە روونکردنەوەیەکدا، دەنگۆی هەندێک لە میدیا ناوخۆییەکان سەبارەت بە بەرهەمهێنانی غاز لە وێستگەی کۆرمۆر رەتکردەوە و رایگەیاند کە بەهۆی زیانە گەورەکانی کەوتوونەتە سەر وێستگەکە، لە ئێستادا توانای بەرهەمهێنانی هیچ بڕە غازێکی نییە.
وتەبێژی کۆمپانیاکە لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی گەیشتووە بە 964 دەڵێ، وەک پێشتریش لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکانەوە راگەیەنراوە، وێستگەی کۆرمۆر تووشی زیانێکی گەورە بووە و بەرهەمهێنانی غاز لەوێستگەکە بە تەواوی راوەستاوە.
کۆمپانیای دانە غاز هەروەها داوای لە سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندن کردووە خۆیان لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی نادروست، پێشبینیی بێبنەما و لێکدانەوەی ناپشتڕاستکراوەوە بپارێزن و تەنیا پشت بە زانیارییە فەرمی و باوەڕپێکراوەکان ببەستن.
راگرتنی بەرهەمهێنانی غاز لە وێستگەی کۆرمۆر کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر دابینکردنی کارەبای نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان هەبووە، ئەم وێستگەیە یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکییەکانی دابینکردنی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.
دەقی روونکردنەوەکەی دانەغاز؛