خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە سکاڵای کردووە

لە دەربەندیخان کەسێک لەسەر دزینی ئۆتۆمبێلێک دەستگیر کرا

هاوبەش ئەبوبەکر

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی لە دەربەندیخان راگەیاند کە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی دزیبوو.

ئەمڕۆ دووشەممە 16.10.2023، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە سکاڵای تۆمارکردووە و بنکەی پۆلیسی دەربەندیخان تۆمەتبارەکە و ئۆتۆمبێلەکەیان دۆزیوەتەوە.

ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری “تۆیۆتا هایلوکس”ـە، کە بە مەرزیە ناسراوە و دەستیبەسەردا گیراوە.

تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.