دوو کاتژمێر وەستابوو

لە باشماخ هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی ئاسایی بووەوە

ئەحمەد مستەفا

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، دوای دوو کاتژمێر لە وەستانی سیستمی ئەلیکترۆنی لە دیوی ئێران، دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ دەڵێ، لە ئێستادا هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی ئاسایی بووەتەوە.

لە ئاگاداری و روونکردنەوەیەک بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ئاسایبوونەوەکەی راگەیاندووە.

دەروازەکە دەڵێ، لە ئێستادا هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی ئاساییە و بەردەوامە دوای ئەوەی ئەمڕۆ 12.7.2026 بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بەهۆی پچڕانی سیستەمی ئەلیکترۆنی لە دیوی ئێران راگیرابوو.

دەروازەکە دەڵێ، لە ئێستادا کێشەکە چارەسەرکراوە و هاتوچۆ ئاساییە و دەڵێ، سوپاس بۆ ماندووبوون و چاوەڕوانیتان.