بەهۆی تەقینەوەی مین ئاگرێك لە شارباژێر کەوتەوە و 500 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سووتاند – وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
لە شارباژێر
مینێک 500 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سووتاند
964+
شۆڕش قادری
بەهۆی تەقینەوەی مینێک، 500 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی لە شارباژێر سووتا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی چەند وێنەیەکی ساتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەی داناوە و نووسیویەتی، رۆژی 10.7.2026 ئاگرێك لە شارباژێر کەوتووتەوە لە سنوری گوندەکانی ( نۆرەباب، پیرێسك ، سێوەنگ ، کانی شوان)، دەستبەجێ مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێر چوونەتە شوێنەکە و بە هاوکاری بەرگری شارستانی چوارتا و خەڵکی ناوچەکە توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و بیکوژێننەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئاگرەکە بە تەقینەوەی مینێک سەریهەڵداوە و تیایدا نزیکەی ( 500) دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی سووتاوە.