نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم پەیامێکی بۆ کۆچی دوایی لیندسی گراهام بڵاوکردەوە
بۆ سیناتۆر لیندسی گراهام
نێچیرڤان بارزانی: خەمباربووم بە کۆچی دوایی دۆستێکی بەنرخی خەڵکی کوردستان
شۆڕش قادری
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، خەمباربووم بە کۆچی دوایی سیناتۆر لیندسی گراهام، دۆستێکی بەنرخی خەڵکی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بۆ کۆچی دوایی سێناتۆری کۆمارییەکانی ئەمریکا، لیندسی گراهام بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، “زۆر خەمباربووم بە کۆچی دوایی سیناتۆر لیندسی گراهام، دۆستێکی بەنرخی خەڵکی کوردستان، داکۆکی و پاڵپشتی بێ چەواشەکاری بۆ کوردستان، هەمیشە بە سوپاسەوە یادی دەکرێتەوە”.
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، “لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشیم ئاراستەی بنەماڵە و هاوڕێ و هاوکارەکانی دەکەم”.
لیندسی گراهام سێناتۆری کۆمارییەکانی ئەمریکا،دوای نەخۆشکەوتنێکی کتوپڕ و لەناکاو، لە تەمەنی 71 ساڵێدا کۆچی دوایی کرد.