ئەمڕۆ گەرمترین رۆژی ساڵە - گرافیکی: 964
تا نزیکەی 50 پلە دەڕوا
گەرماکە خۆی نواند و گەرمیان دەکوڵێت
شۆڕش قادری
ئەم دوو رۆژە گەرماکەی هاوین خۆی دەنوێنێت و لە گەرمیان تا نزیکەی 50 پلەی سیلیزی دەڕوات.
وەک کەشناسی کوردستان پێشبینینی کردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە 12.7.2026 ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێ و پلەی گەرماش دوو بۆ سێ پلەی دیکە بەرزتردەبێتەوە.
بۆ سبەی دووشەممەش کەشەکە هێندەی دیکە گەرم دەبێت و لە گەرمیان پلەی گەرما دەگاتە 49 پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەپلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 44 پلەی سیلیزی
پیرمام: 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:45 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 44 پلەی سیلیزی
دهۆک: 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 44 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:45 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 48 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:35 پلەی سیلیزی