18 کەسیان بێ سۆراغن

لە چەمی فوڕات 35 کەس خزانە ناو ئاوەوە

ئەحمەد مستەفا

درەنگانی شەوی رابردوو کەشتیەکی گەشتیاری کە 35 کەس تێدا بووەم لە ناو چەمی فوڕات نوقم بووە، سەرجەم سەرنشنەکانی خزاونەتە ناو فوڕاتەوە.

لە ناو چەمی فوڕات و لە دێرەزووری سوریا رووداوەکە روویداوە.

دەزگای پاراستنی سڤیل لە سوریا ئەمڕۆ یەکشەممە 12.7.2026 رایگەیاندووە، کەشتییەکە ویستویەتی چەمی فوڕات تێپەڕێنێ بەڵام نوقم بووە، وە سەرنشینەکان سەرجەمیان مەدەنی بوون.

رووداوەکە درەنگانی دوێنێ شەو رویداوە، بەهۆی ئەو نوقم بوونەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوە و 15 کەس رزگارکراون، بەڵام گەڕان بۆ چارەنووسی 18 کەسەکەی دیکە بەردەوامە.