دۆناڵد ترەمپ: لیندسی گراهام یەکێکە لە مەزنترین سێناتۆر و ئەو کەسانەی تا ئێستا ناسیومن
ترەمپ بۆ گراهام؛
“یەکێکە لە مەزنترین سیناتۆر و ئەو کەسانەی تا ئێستا ناسیومە”
شۆڕش قادری
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، لیندسی گراهام یەکێکە لە مەزنترین سێناتۆر و ئەو کەسانەی تا ئێستا ناسیومن.
دۆناڵد ترەمپ سەۆکی ئەمریکا بەبۆنەی کۆچی دوایی لیندسی گراهام پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، “لیندسی گراهام، یەکێک لە مەزنترین ئەو کەس و سێناتۆرانەی تا ئێستا ناسیومە، کۆچی دوایی کرد”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گراهام نیشتمانپەروەرێکی راستەقینەی ئەمریکی و کەسێکی ئیشکەر و ماندوونەناس بووە، کۆچی دوایی دڵتەزێنە و بە گەورەیی یادی دەکرێتەوە.
لیندسی گراهام سێناتۆری کۆمارییەکانی ئەمریکا، بە نەخۆشییەکی کتوپڕ و لە تەمەنی 71 ساڵێدا کۆچی دوایی کرد.