هەڕەشەیان لێکرابوو
داریوش و ژنهكهی به سهربڕاوی دۆزرانهوه
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
بەرپرسانی ئەمنیی ئێران ئهمڕۆ یەکشەممە رایانگەیاند، تەرمی یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی سینەما لە شاری کەرەج لە رۆژئاوای تارانی پایتەخت دۆزرایەوە، كه لهگهڵ ژنهكهی بهیهكهوه كوژراون.
ئاژانسی هەواڵی ئیسنا لە زاری بەرپرسی ماڵی سینەما له ئێران، محەمەد مههدی عەسکەرپوورەوە بڵاویکردەوە، “داریوش مێهرجۆی دەرهێنەری بەناوبانگی سینەما و وەحیدە محەمەدیفەری هاوسەرەکەی، لە ماڵەکەی خۆیاندا لە جەرگەی شاری کەرەج، بە کوژراوی دۆزرانەوە له رۆژئاوای تارانی پایتەخت”.
لای خۆیەوە هێزەکانی پۆلیس لە پارێزگای ئەلبۆرز کە ناوەندی شاری کەرەجە، کوژرانی دەرهێنەرهكه و هاوسەرەکەیان پشتڕاستکردەوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەلبۆرز، سەردار حەمید هێداوەند، روونی کردەوە: “ئەم رووداوە درەنگانی شەوی شەممە بە ناوەندی فریاکەوتنی پۆلیس 110 راگەیەندراوە، لەگەڵ ئامادەبوونی ئەفسەران لە شوێنی رووداوەکە، پشتڕاستکرایەوە، کە داریوش مێهرجۆی و هاوسەرەکەی لە ڤێلاکەیان کە ناوچهی زیبادهشت مشکین ئاباد لە کەرەج.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە راستیی هەواڵی سەربڕینی مێهرجۆی پشتڕاستکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، “ئەم تاوانە بە هۆکارێکی نادیار لەسەر دەستی کەسێک یان کەسانێکی نەناسراو روویداوە و تا ئێستاش پاڵنەری پشت کوشتنەکە نادیارە و بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە مردنەکە بههۆی لێدانی چهقۆ لە مل و بەشەکانی ملدا بووه.
سایتەکانی هەواڵ له ئێران بڵاویانکردەوە، دەرهێنەر داریوش چەند رۆژێک لەمەوبەر لە رێگەی پلاتفۆرمی ئینستاگرامەوە هەڕەشەی کوشتنی لێ کراوە.