لە سلێمانی بەفر دەبارێت و پلەی گەرما زۆر دادەبەزێت
+964
بەشی کوردی
شەپۆڵێکی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، کەشناسی دەڵێ؛ جگە لە دابەزینی پلەکانی گەرما ئەوا ئەگەری بەفر بارینیش لە ناوچە شاخاوییەکان دەکرێت.
بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن رایگەیاند، ئەو شەپۆڵە باران بارینەى باشوورو ناوەڕاستى عێراقی گرتۆتەوە، بۆ ئەمڕۆ شەممە ٢٤ـی کانونی یەکەم، کاریگەریەکەى درێژ دەبێتەوە بۆ سەر شاری سلێمانى، هەڵەبجە، راپەڕین و ناوچە شاخاوییەکان ئەو سنوورانە.
“ئەگەری هەیە شەپۆلێکى بەفربارین لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانى باکورى رۆژهەڵاتى هەرێم دەبارێت و پلەکانى گەرما لەم سنوورە تا شەش پلە نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە پلەکانى گەرمى رۆژانی رابردوو”. لە راگەیەنراوەکەی بەشی پێشبینی کەشوهەوا هاتووە.
لەبارەی رەوشی کەشوهەوا لە هەولێر و دهۆکیش، بەشی پێشبینی کەشواهەوا، پێشبینى دەکات ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو بێت لە گەڵ ئەگەرى کەمێک نمە باران، وتی “ئەم شەپۆڵە پێشبینى دەکرێ تا ئێوارەى رۆژی شەممە بەردەوام”.