لە ناو ماڵێک

بیرلێدەرێک دەستگیر کرا

توانا نەقی

لە ناحیەی زەڕایەنی سەر بە قەزای شارەزوور هاولاتیەک دەستگیرکرا کە بەنایاسایی خەریکی بیرلێدان بووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە دوای ئەوەی ئاگادارکراونەتەوە کە هاوڵاتيیەک لە ماڵێکدا لە زەڕایەن بە نایاسایی سەرقاڵی بیرهەڵکەندن بووە، دەستیان بە بەدواداچوون کردووە.

دەشڵێن، مەفرەزەی بنکەی پۆلیسی داراستانی زەڕایەن چوونەتە شوێنەکە و توانیویانە ئەو هاوڵاتییە دەستگیر بکەن و دەستیشیان گرتووە بەسەر ئامێرێکی بیرلێداندا.

ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ کەسەکە کراوەتە و رێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر.