لە چیای پێرس تونێل لێدەدرێت

964+
هەژین فەتاح – دهۆک

بۆ ئەوەی قەزای ئاکرێ و مێرگەسوور و هەریەک لە ناوچەکانی بارزان و زێباری پێکەوە ببەسترێنەوە، لە چیای پێرس تونێل دروستدەکرێت.

درێژیی تونێلەکە، سێ کیلۆمەترە و بە گوژمەی 141 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت.

ئەمرۆ پێنجشەممە 5.10.2023، زێرەڤان تەمو بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانی ئاکرێ بە 964ی وت، “بۆ گەشانەوەی کەرتی گەشتوگوزار و بە بازاڕکردنی بەرهەمی زەوییە کشتوکاڵییەکان، شاخ و ئاژەڵداری و کار ئاسانی بۆ خەڵکی ناوچەکە، تونێلەکە هەردوو ناوچەکە پێکەوە گرێ دەدات”.

مێشهەنگەکانی ئاکرێ لەباڵ کەوتوون

مێشهەنگەکانی ئاکرێ لەباڵ کەوتوون

بە وتەی بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانی ئاکرێ بێت، لە داهاتوودا ئەگەر تونێلەکە دروستکرا، کێشەی ئاستەنگی وەرزی زستانیش نامێنێت، کە پێشتر زۆر جار رێگای چیای پێرس دادەخرا و بەفربارین، ئاستەنگی هاتوچۆی دروستدەکرد، بەڵام تونێلەکە ئەم ئاستەنگە ناهێڵێت”.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانی ئاکرێ وتیشی، “دروستکردنی ئەو رێگایانە، کە دەکەونە رێگای دینارتە لە ئاکرێ و بلێ لە بارزان، ماوەکەی کورت دەکاتەوە”.