لە کوردستان

بەرهەمى ساڵانەى برنج 25 هەزار تۆنە

وریا فەتاح

فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکومەتى هەرێم رایدەگەیەنێت کە رووبەرى ساڵانەى چێندراو بە برنج لە هەرێمى کوردستان 20 هەزار دۆنمە و بەرهەمیش 25 هەزار تۆنە.

نەجیب خالید کە جوتیارێکى سنوورى دهۆکە قسەى بۆ فەرمانگەکە کردووە و دەڵێت: کارى برنج ئێستا ئاسانترە بەراورد بە رابردوو، چونکە ئامێرى پێویستر هەیە و کارئاسانى زیاتر کردووە.

برنج، پشت بە ئاوى بەردەوام دەبەستێت و هەر لە چاندنییەوە تا دورینەوە پێویستى بە ئاوى هەمیشەییە، ئەمساڵیش بەهۆى زۆرى بارانبارین و ژیانەوەى سەرچاوەکانى ئاو، جوتیاران لە زۆربەى ناوچەکان دەستیانداوەتە برنج کردن و پێدەچێت بەرهەمى باشتر بچننەوە.