گرافیک:964+
964 بەدواداچوونی کردووە
نرخی نەوتی سپی ماڵان لە هەولێر گرانترین و سلێمانی هەرزانترینە
964+
فەهمی نەبی
964 بەدواداچوونی کردووە بۆ نرخی سپی ماڵان لە هەرسێ پارێزگاکەی هەرێم، دەرکەوت ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی هەر بەرمیلێک نەوت لە هەولێر گرانترین و لە سلێمانی هەرزانترینە.
بیلال ئەحمەد، لە بۆرسەی نەوتی هەولێر بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، دوێنێ لە هەولێر بەرمیلی نەوت بە 175 هەزار دینار بووە، بەڵام ئەمڕؤ 25 هەزار چووەتە سەر.
لە هەولێر نرخی هەر بەرمیلێک نەوت ئەم ئێوارە بە 200 هەزار دینار بووە.
لە سلێمانی نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بە 170 هەزار دینار بووە.
لە دهۆک هەر بەرمیلێک نەوتی سپی 190 هەزار دینار بووە.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕیاریدا، دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان بۆ ناوچە شاخاوییەکان دەستپێبکات، هەر خێزانێک 200 لیتری بە 100 هەزار دینار پێدەدرێت.