نمونەی کارمەندی دڵسۆز
بە سەلیقە و ئیشکردنی خۆی ژینگەی فەرمانگەکەی رازاندووەتەوە
توانا نەقی
لە هەموو شوێنێک کە کارمەندێک دڵسۆز هەبوو پیشەکەی خۆی و جێگاکەی خۆش ویست حەتمەن جێگە دەستیشی دیار دەبێت و دەبێتە مایەی خێر و بەرەکەت بۆ شوێنەکە ئێستا پۆلیسێکی ژینگەی سەید سادق ناو فەرمانگەیکەی رازاندووتەوە.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، جێگەى خۆشحاڵى و پێزانینە زۆرینەى کارمەندەکانى بەڕێوەبەرایەتیان لەسەرجەم بەش و بنکەکان خۆشەویستی و دڵسۆزیەکى زۆریان هەیە بۆ کارەکەیان و هەریەکەیان بەجۆرێک و سەرەڕاى پیشە و کارى هەمیشەییان لەپاراستنى سروشت و ژینگە، هاوکات بەجۆرێک خزمەتى زیاتر پێشکەش دەکەن.
ئاماژە بەوەکراوە، عمر رۆستەم لە بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سەیدسادق وەک نمونەى یەکێک لە کارمەندە دڵسۆزەکان لەدواى جێ بەجێکردنى ئەرکى رۆژانەى هاوکات هەڵساوە بەخزمەتکردنی باخچەى بارەگاى بەشەکەیان و هەمیشە بە ووردى چاودێرى دەکات کە سیمایەکى جوانى بەخشیوە بە فەرمانگەکەیان.
عومەر بووە بە نمونەی کارمەندی دڵسۆز و بە خۆیی و مەقەستەکەی دەستییەوە بەردەوام خەریکی هەڵپاچین و جوانکردنی دار و دەوەنی ناو فەرمانگەیەکەیەتی و دیمەنێکی تەواو جیاواز و دڵڕفێنی بە خشیوە بە شوێنەکەیان.