لە سەیدسادق

هاوڵاتییەک کەوتە ژێر ئۆتۆمبێلەکەی و گیانی لەدەستدا

بڕوا مەجید – سەیدساد

لە قەزای سەیدسادق هاوڵاتییەکی تەمەن 27 ساڵ کە خاوەنی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر بووە، ئۆتۆمبێلەکەی کەوت بەسەریدا و گیانی لەدەستدا.

تەها رەشید، کارگێڕی ئێشگر لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەتی حاجی موشیر لەسەیدسادق بۆ964 وتی، “کاتژمێر 3:30ـی خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 4.6.2026 وتەرمی هاوڵاتییەک گەیەندرایە نەخۆشخانەکەمان، خەڵکی گوندی دۆڵەچەوتی سنووری ناڵپارێزە و تەمەن 27 ساڵە و پیشەی شۆفێری بارهەڵگر بووە، لەکاتی چاککردنی ئۆتۆمبێلەکەیدا، کەوتووەتە ژێر بەشی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکەی و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.”

وتیشی، دوای تەواوکردنی رێکارە کارگێڕی و یاساییەکان لە نەخۆشخانەکەمان، تەرمی گەنجەکە رەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر