هەولێرییانەیە
کچە کوردێک بووەتە بووکی سوێدییەکان و زاواش بە دڵ بووەتە کورد
+964
پەرستۆ سساڵح
کچە کوردێک بووەتە بووکی سوێدییەکان و بە زاراوەی شیرینی هەولێریان سەرنجی هەمووانی راکێشاوە، بەڵام کاکی زاوا بە دڵ کوردە
لیا، کچە رۆژنامەوانێکی تەمەن 28 ساڵە و لە سوێد لەدایکبووە، لە ساڵی 2015 ئاشنا دەبێت بە گەنجێکی 31 ساڵی سوێدی بەناوی ئەندریاس و دەبنە هاوڕێ، دوای ماوەیەک پەیوەندی خۆشەویستی، سەرەڕای جیاوازیی ئایین و کولتوور، ژیانی هاوسەرگیری پێکدەهێنن.
ئەم دوو هاوسەرە ئێستا بوونەتە بلۆگەر لە سۆشیال میدیا و بابەت و ڤیدیۆی جیاواز بە شێوازی کۆمیدی دەخەنەڕوو، بەڵام لە هەمووی سەیرتر کاکی زاوایە، کاتێک بە زاراوەی هەولێری قسە دەکات، دەشڵێت من ئاشقی کولتووری کوردیم، چونکە هاوسەرەکەم کوردە.