میدیای ئێران:

“سەردانەکەی شەریف بۆ جنێف هەڵوەشایەوە و هی شاندەکەی ئێرانیش یەکلانەبووەتەوە”

شۆڕش قادری

بەپێی میدیاکانی ئێران سەردانەکەی سبەینێی شەهباز شەریف بۆ جنێف هەڵوەشاوەتەوە و هی شاندەکەی تارانیش تائێستا یەکلانەبووەتەوە.

میدیای ئێران لەزاری چەند سەرچاوەیەکی پاکستان بڵاویکردەوە، “سەردانەکەی شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان بۆ سویسڕا هەڵوەشاوەتەوە، چونکە بە لایەنی پاکستانی راگەیەنراوە، دوای ئیمزاکردنی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێران لەلایەن سەرۆکەکانی ئەو دوو وڵاتە، لە ئێستادا پێویست بە دانیشتن لەوبارەیەوە ناکات”.

هاوکات ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردەوە، تائێستا سەردانی شاندی ئێران بۆ جنێف یەکلایی نەبووەتەوە و بڕیاری کۆتایی لەوبارەیەوە نەدراوە.

بڕیاربوو، سبەینێ هەینی 19.6.2026 دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا بە نێوەندگیری پاکستان بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لە سویسڕا ئەنجام بدرێت.