پەیوەندی بە تەقینەوەکەی ئەنقەرە هەیە
لەماوەی دوو رۆژدا تورکیا دەیان کوردی دەستگیرکردووە
964+
فەهمی نەبی
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا تورکیا لەناوخۆی وڵاتەکەی 90 کوردی دەستگیرکردووە و پێیوایە پەیوەندییان هەبووە بە پارتی کرێکارانی کوردستان.
رۆژی یەکشەممە 1.10.2023 هێرشێکی خۆکوژی کرایە سەر وەزارەتی ناوخۆ تورکیا و ئێوارەی هەمان رۆژ پەکەکە ئەنجامدانی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەوانەی لەماوەی دوو رۆژی رابردوو دەستگیرکراون، لە 18 ناوچەی جیاوازی تورکیان، بەڵام بەشێوەیەکی بەرچاوی دەستگیرکراوان لە شانلی ئورفەیە.
رۆژێک دوای هێرشەکەی سەر وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، وەک کاردانەوە 20 شوێنی پارتی کرێکارانیان کردووەتە ئامانج.