دەبێ سێ ملیۆنیش بدەن

دانیشتووانی مەحەتەی خانەقین دەبن بە کرێچی

964+
راژان باجەلان

بە بڕیارێکی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، دانیشتووانی گەڕەکی “مەحەتە”ی خانەقین، دەبێت هەرماڵێک سێ ملیۆن دینار بدەن و مانگانەش بڕی 300 هەزار بدەن وەکو کرێی خانوو.

گەڕەکی “مەحەتە” ژمارەیەک ماڵی حکومی تێدایە، کە لە حەفتاکانی سەدەی رابردوو بەسەر فەرمانبەرانی فەرمانگەکاندا دابەشکراوە، پاشان چەندان ماڵی دیکە لە هەمان گەڕەک بە زیادەڕەوی دروستکراون و ئێستاش لەسەر فەرمانی هەمان وەزارەت دەبێت هەمووان ئەو بڕە پارەیە بدەن.

بە تەواوی ژمارەی ماڵەکان دیار نییە، بەڵام بە پێی قسەی دانیشتووانی گەڕەکەکە بێت، لە نێوان 300-400 ماڵ دەبن.

هاوڵاتییەک کە قسەی بۆ 964 کرد، وتی “ماوەی 35 ساڵە لە گەڕەکەدا نیشتەجێم، بەڵام دەمانەوێت دەنگمان بگاتە سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەم بڕیارە هەڵبوەشێنێتەوە”.

سپێرەکانی خانەقین مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە و هەڵمەت...

سپێرەکانی خانەقین مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە و هەڵمەت بۆ پاراستنیان دەکرێت