گرافیك: 964+
نرخی قازێك تا 50 هه‌زار دینار ده‌ڕوات
قازه‌كانى به‌رده‌ڕه‌ش بازاڕی هه‌ولێریان گه‌رم كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌هه‌ولێر نرخى یه‌ك كیلۆ قاز ده‌گاته سه‌رووى نۆ هه‌زار دینار، كه ده‌كاته نزیكه‌ى چوار ئه‌وه‌نده‌ى نرخى یه‌ك كیلۆ مریشك، خاوه‌ن پهلهوهرێكیش ده‌ڵێت، نرخه‌كه‌ى زیاتریش به‌رز ده‌بێته‌وه.
له مه‌یدانى په‌له‌وه‌رانی هه‌ولێر زۆر جۆرى باڵنده و په‌له‌وه‌رى جیاواز هه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى زیاتر له‌م كاته‌دا ره‌واجی زۆر له‌سه‌ر هه‌بێت، قاز و مراوى و قه‌له.
به قسه‌ى حه‌مید حاجى نورى، شوێنكارێكی په‌له‌وه‌ر كه دوكانه‌كه‌ى كه‌وتووه‌ته سه‌ر پردی سه‌یداوه‌ى هه‌ولێر، له هه‌ردوو وه‌رزى پاییز و زستان خواست له‌سه‌ر ئه‌و سێ په‌له‌وه‌ره زیاتر ده‌بێت.
حه‌مید ده‌ڵێت “تا به‌ره‌و زستان و سه‌رما بچین نرخى په‌له‌وه‌ر به‌تایبه‌تیش قاز زۆر زیاد ده‌بێت”.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له به‌رده‌ڕه‌شه‌وه به‌ده‌یان قاز هێندراوه‌ته ناو بازاڕه‌كه‌یان، به‌ڵام ده‌ڵێت ئه‌مه نه‌بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى نرخه‌كه‌ى هه‌رزان بێت.
ده‌شڵێت “له به‌رده‌ڕه‌ش قازێكی زۆر به‌خێوده‌كرێت، چونكه شوێنی تایبه‌تیان بۆ ئه‌و به‌خێوكردنه داناوه، به‌ڵام چونكه هه‌فتانه یه‌ك رۆژ بازاڕی په‌له‌وه‌ر له به‌رده‌ڕه‌ش هه‌یه، ناچار به كه‌مێك هه‌رزانتر قازهكانیان بێننه هه‌ولێر و لێره به جومله بیفرۆشن”.
ئاشكراى ده‌كات، ئێستا نرخى قازى پێنج كیلۆیی ده‌گاته 50 هه‌زار دینار، واتا نرخه‌كه‌ى نزیكه‌ى چوار هێنده‌ى نرخی ئێستاى مریشكه.