جارانى پێخۆشتر بوو

حەیامان چووە رەوف؛ عەبۆ سەرقاڵى کورتە فیلمە

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

ساڵانێکە هەولێر و کوردستان لەگەڵ فلیمە کۆمێدییەکانى عەبۆ دەژین، لە ساڵانى دوایش دیمەنى “حەیامان چووە رەوف”، بووە ترێند و بۆ زۆر شتى تر بەکاردێت.

عەلى عەبدولباقى کە ناسراوە بە عەبۆ، بۆ 964 قسەى کرد و دەڵێت: کۆمیدیا ساڵانى پێشتر تام و چێژى زیاتر بوو، هەمووان چاوەڕێ بوون تا پێنجشەممە لەبەردەم تەلەفزیۆنێک سەیرى بکەن”.

عەبۆ ئێستاش سەرقاڵى کۆمێدیایە و وەک دەڵێت: هەفتانە لە یوتوب و تۆڕەکانى تر، دوو کورتە فیلمى نیو کاتژمێرى بڵاو دەکەینەوە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح