بەبۆنەی رۆژی گەشتوگوزارەوە
هەورامان سێ رۆژی پڕ لە چالاکی بەڕێدەکات
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
ئەمڕۆ رۆژی گەشتوگوزاری هەڵەبجەیە و گەشتوگوزاری هەڵەبجەش سێ رۆژی پڕ لە کاروچالاکی جیاوازی ئامادە کردووە و بەنیازن ئاڵایەکی گەورەی کوردستانیش لە ئەحمەدئاوا هەڵبکەن.
چیا قاسم، بەڕیوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە قسەی بۆ 964 کرد و وتی، چالاکییەکان لە ناوچەی گەشتیاری ئاوێسەر لە تەوێڵە و “ئەحمەدئاوا” بەڕێوەدەچن، دوو رۆژی سەرەتا لە ئاوێسەر کۆمەڵێک چالاکی هونەری، کلتووری، مۆسیقی و گۆرانی لەخۆدەگرن و رۆژی سێیەمیش لە سەیرانگای ئەحمەدئاوا و لەسەر شاخی زەڵم گەورەترین ئاڵا هەڵدەکەین.
وتیشی، ئامانجی سەرەکی ئەم چالاکییانە ناساندنی ناوچە گەشتیارییەکان و ساغ کردنەوەی بەروبومە خۆماڵی و کاری دەستی ژنان و نانی خۆماڵی ناوچەکەیە بۆ ئەوەی بازاڕێکی گونجاویان بۆ دروست بکرێت.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر