چوارەم جارە

دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دواخرا

964+

فەهمی نەبی

بڕیار بوو ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت، بەڵام جارێکی دیکە ئەو پرۆسەیە دواخرا.

ئەمڕۆ چوارەم جارە دەنگدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دوادەخرێت، بەپێی بەداداچوونی 964 بەشێک لە لایەنە سونییەکان بە پارێزگابوونی هەڵەبجە ناڕازین و لایەنە شیعیەکان کێشەیان نییە.

تا ئێستا دوو جار خوێندنەوە بۆ پرۆژەیاسای هێنانەکایەی پارێزگای هەڵەبجە کراوە، بەشێک لە پەرلەمانتارە عێراقییەکانیش پرسی بەپارێزگابوونی چەند قەزایەکی دیکە تێکەڵ بە بابەتەکە بکەن.

رێکەوتی 13.3.2023، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەیاسای پارێزگای ھەڵەبجەی پەسەند کرد، رۆژی 2ی نیسانیش ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەکە کرد.

دواتر لە رۆژی 4.5.2023 پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ پرۆژەیاساکە تەواو کرد و پێشنیاری ژمارەیەک پەرلەمانتاری خستەڕوو، کە داوای دابینکردنی بودجەیەکیان بۆ ئاوەدانکردنەوەی شارەکە و چارەسەرکردنی بریندارانی چەکی کیمیاوی دەکرد.

هه‌ڵه‌بجه‌، كه‌ “هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید”ی پێده‌وترێت، له‌ رۆژی 13.3.2014 لەلایەن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بە فەرمیی کرایە چوارەم پارێزگای ھەرێمی کوردستان.

ھەڵەبجە بە دووری 75 کم کەوتووەتە خوارووی رۆژھەڵاتی شاری سلێمانی، له‌ ساڵی 1988 حكومه‌تی به‌عس به‌ چه‌كی كیمیایی هێرشی كرده‌ سه‌ر و له‌ ئه‌نجامدا پێنج هه‌زار كه‌س شه‌هید بوون و زیاتر له‌ 10 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون، كه‌ تا ئێستاش كاریگه‌ریی ئه‌و چه‌كه‌ به‌سه‌ر شاره‌كه‌ و خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه‌ ماوه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ فه‌رمی ده‌بێته‌ پارێزگا؟

ئه‌مڕۆ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ فه‌رمی ده‌بێته‌ پارێزگا؟

چرۆ حەمەشەریف: بڕگەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لانەبراوە

چرۆ حەمەشەریف: بڕگەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لانەبراوە