دووانیان لەسەر شەقامی سەرەکین

قوتابیانی ناحیەی رۆڤیا داوای بەرزە پرد دەکەن

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

قوتابیانی قوتابخانەکانی ناحیەی رۆڤیا داوای بەرزەپرد دەکەن و دەڵێن ژیانیان لە مەترسیدایە.

لە کۆی چوار قوتابخانەی ناحیەی رۆڤیا، دووانیان لەسەر شەقامی سەرەکین و پەڕینەوەی قوتابیانی سەخت کردووە.

ئەکرەم سەبری، باوکی قوتابییەکی قوتابخانەی رۆڤیای بنەڕەتی کچانە و بە 964ـی راگەیاند، پەڕینەوەی لە شەقامەکە مەترسیدارە و دەبێت بەردەوام لەگەڵ منداڵەکانیان بن تا لە شەقامەکە دەیانپەڕێننەوە، “داوا دەکەین بەرزەپردێکیان بۆ دروست بکرێت”.

زەید سەلیم، سەرۆکی شارەوانی رۆڤیا بە 964ـی وت، “ئەگەر هەر بزانین ئەو دووسایدکردنە جێبەجێ ناکرێت پردە کۆنەکە دەهێنینەوە و لەو رێگەیە دایدەنێین و کێشەی قوتابییەکان چارەسەر دەکەین”.

پێشتر بەرزەپردێک هەبووە، بەڵام پڕۆژەیەک بۆ دووسایدکردنی رێگای ناو ناحیەکە دەرچوو و پردەکە لابرا و پڕۆژەکەش کاری تێدا نەکراوە و پلان هەیە ئەو بەرزە پردە لەو شوێنە دابندرێت، ئەمەش بەپێی وتەی سەرۆکی شارەوانی رۆڤیا.

سێ پرۆژەی رێگاوبان بۆ بەردەڕەش دەکرێت

سێ پرۆژەی رێگاوبان بۆ بەردەڕەش دەکرێت

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد