شێڵتەرەکەی گەرمیان تەنیا سێ رۆژ ژنان داڵدەدەدات
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە سنووری ئیدارەی گەرمیان تەنیا یەک شێڵتەر هەیە، ئەویش تەنیا بۆ ماوەی 72 کاتژمێر، واتە سێ رۆژ، ژنانی هەڕەشەلێکراو لەخۆدەگرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 24.9.2023، ژیلوان عادل، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان بە 964ـی راگەیاند، کاتێک ژنێکی هەڕەشەلێکراو دەهێندرێت بۆ شێڵتەرەکەی گەرمیان، لە ماوەی 72 کاتژمێردا یان کێشەکەی بۆ چارەسەر دەکرێت، یان دادگا بڕیار دەدات کە ببرێتە شێڵتەرەکانی سلێمانی.
دەشڵێت، تاکە شێڵتەری داڵدەدانی ژنان لە گەرمیان جگە لەوەی کاتییە، هێشتا شوێنی تایبەت بە خۆشی نییە و لە باڵەخانەیەکی کرێدایە.
“داوامان لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کردووە کە شێڵتەرەکە بکرێت بە بەڕێوەبەرایەتی، ئەگەر ئەمە سەربگرێت ئەوا داڵدەدانی ژنان و کچانی هەڕەشەلێکراو دەبێتە هەمیشەیی”، ژیلوان عادل وای وت.
لە گەرمیان بینا لە ههندێك فەرمانگە وەردەگیرێتەوە
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایهتی، لە گەرمیان ئەو بینایانەی کە ھەیەتی و فەرمانگەی دیكهی تێدایە، لێیان وەردەگیرێتەوە، رەنگە یەکێک لەم بینایانە بکرێت بە شێڵتەرێکی هەمیشەیی.
وەزارەتەکە لە گەرمیان چوار بینای ھەیە، كه جگه له فهرمانگهكانى خۆى، فەرمانگەی دیكهی تێدایە، ئەوانیش دووانیان لە کفری و دووانەکی دیكهش لە کەلار و خانەقینن.