14 چادر سووتان

ئاگر زیانی بە کەمپی شاریا گەیاند

شڤان عەبدوڵا-دهۆک

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی شۆرتی کارەباوە لە قەزای سێمێلی سەر بە پارێزگای دهۆک ئاگر لە چادری ماڵێکی ئاوارەی شنگال لە کەمپی شاریا کەوتەوە.

بەپێى زانیارییەکانى پەیامنێرى 964 لە شوێنى رووداوەکە، ئاگرەکە بە یەک چادرەوە نەوەستا و تەشەنەیکرد بۆ 14 چادری دیکە و هەموویان بەتەواوی سووتان.

لەو 14 چادرەدا هەشت خێزانی ئاوارە دەژین و لە ئاگرەکەدا هیچیان بۆ دەرنەچووە و بێ ماڵ و حاڵ ماونەتەوە و ئاگرەکەش بەبێ زیانی گیانی کوژێنرایەوە.

پێداچوونەوە: شیرین ساڵح