گەنجێکی ناحیەی رزگاری بە چەقۆ کوژرا

964+

هونەر فارس – کەلار

بەهۆی شەڕە چەقۆوە لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار کەسێک کوژرا و دوانی دیکەش بریندار بوون.

شەڕە چەقۆکە ئەمشەو 23.9.2023 لە گەڕەکی ئەنفالەکانی ناحیەی رزگاری لە نێوان چەند گەنجێک روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا.

رزگار لەتیف وتەبێژی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، بە 964ی راگەیاند، ئەمشەو سێ گەنج گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکەمان، کەسێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە و دووانی دیکەش دریندارن.

وتیشی، کوژراوەکە چەقۆ بەر سنگی کەوتبوو، دۆخی یەکێک لە بریندارەکانیش ناجێگیرە.

964 دەزانێت، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی ناحیەی رزگاریە و موالیدی 1995ە و لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی کەلارە.

964 سۆراغی هۆکاری رووداوەکەی کرد، بەڵام تا ئێستا هۆکاری روداوەکە نەزاندراوە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

پۆلیس: لە کەلار ژنێک بە چەقۆ هاوسەرەکەی کوشت

پۆلیس: لە کەلار ژنێک بە چەقۆ هاوسەرەکەی کوشت