کۆڵانە رەنگاوڕەنگەکە دەکرێتەوە
بیارە دەیهەوێ ببێ بە گوندی گەشتیاریی جیهان؛ ئامادەکاری دەکات
ئەمەل ناجی – بیارە
ئێوارەی ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا کۆڵانە رەنگاوڕەنگەکەی بیارە دەکرێتەوە
خانووەکانی ئەم کۆڵانە و دەرگاکانی بە رەنگی جیاواز و کلاسیک، رەنگکراون، دەرگاکان بە رەنگی شین و سەوز، و گوڵ و گوڵزار تەواوی کۆڵانەکەی تەنیوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ بوون بە گوندی گەشتیاری جیهان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە پرۆژەکەی جێبەجێکردووە.
کورسی و مێزی تایبەت، مەرکانەی ئاو، بەلوعەی ئاو، شوێنی تایبەتی باڵندە، گوڵی سرووشتی، لامپ و گڵۆپی رەنگاوڕەنگ و کلاسیک کۆڵان و بەردەم ماڵەکانیان رازاندۆتەوە، هەر بۆ ئەوە گونجاوە وێنەی جیاواز و وێنەی جوانی تێدا بگیرێت.
لە پاڵ کۆڵانەکەشدا رێڕەوی سەر جۆگەکەی نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستانیش دەکرێتەوە کە بۆ ئاسانکاری هاتوچۆی گەشتیاران، رێڕەوێکی بە تەختە بۆ دروستکراوە.