ئەمڕۆ هەور و هەڵایە بەڵام گەرماکە هەروا تاقەتپڕوکێنە
کەشوهەوای ئەم دوو رۆژە
هەور و هەڵایە بەڵام گەرماکە هەروا تاقەتپڕوکێنە
شۆڕش قادری
هەور و هەڵایە بەڵام هیچ لە جەوەکە نەگۆڕاوە و تینی گەرماکە هەروا تاقەتپڕوکێنە.
وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 12.8.2026 ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور دەبێت، پاشان دەگۆرێت بۆ ساماڵ و پەڵەهەور، پلەی گەرماش هەر لە بەرزی دەمێنێتەوە.
بۆ سبەی پێنجشەممەش کەشەکە تاڕادەیەک هەروەک ئەمڕۆ دەبێت و گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ، پلەی گەرما لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان لەسەروو 40 پلەوە دەبێت و لە گەرمیانیش لە 47 پلەی نایەتە خوارەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
پیرمام: 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 43 پلەی سیلیزی
دهۆک: 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:43 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 47 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 31 پلەی سیلیزی