شەقامێکی دیکەی 30 مەتری بۆ سلێمانی زیاد دەبێت

964+

فەهمی نەبی

تیمێکی ئەندازیاری شارەوانی سلێمانی رووپێویان بۆ دروستکردنی شەقامێکی 30 مەتری کردووە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیک ئەو شەقامە دەست بە دروستکردنی بکرێت.

شەقامەکە لەنزیک زانکۆی پۆکیتەکینک دەستپێدەکات و تا گەڕەکی کانی گۆمە.

ئاکۆ عەلی جێگری سەرۆکی شارەوانی سلێمانی بۆ 964 وتی، شەقامە 30 مەتریەکە گرنگی زۆری هەیە، لە چوارچوارەوە بە گوندی کەنە سوورە تێپەڕ دەبێت و تا گوندی کانی گۆمە، وەبەرهێنێک کە شوقەی نیشتەجێبوونی دروستکردووە ئەوان تێچووی دروستکردنی شەقامەکە لە ئەستۆ دەگرن.

بەوتەی ئاکۆ عەلی، لە ئایندە ئەو شەقامە دەبەسترێتەوە بە بەکرەجۆ و گرنگی زۆری بۆ خەڵکی ناوچەکە دەبێت و لەماوەیەکی نزیک دەست بە دروستکردنی دەکرێت.

شەقامی سلێمانی - عەربەت نوێ دەکرێتەوە

شەقامی سلێمانی - عەربەت نوێ دەکرێتەوە