وێنەی ژمارەیەک تانکەر لەکاتی گواستنەوەی سوتەمەنی لە دەروازەی پەروێزخان - فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
عێراق دهیهوێت له دابینكردنی سووتهمهنیدا بگاته “خۆبژێوی”
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
وەزارەتی نەوتی عێراق، ناوەڕۆکی پلانەکەی بۆ گەیشتن بە خۆبژێوی لە دابینكردنی سووتەمەنی روونکردەوە، هاوکات هۆکاری کەمیی سووتەمەنیشی ئاشكرا كرد.
عەلی مەعرەج، یاریدەدەری وەزیری نهوتی عێراق بۆ کاروباری دابەشکردن، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووه، کەرتی دابەشکردن پابەندە بە دابینکردنی بەنزین، نەوت و غاز، غازی شل، نەوتی سپی و ئەو كهمبوونهی هەندێکجار روودەدات، لە ئەنجامی سەرلێشێواوییە له پلاندانان و گواستنەوەدا.
ههروهها وتی، “ماوەیەک لەمەوبەر بەهۆی دواکەوتنی هاتنی بەنزینی هاوردەکراو کەمیی هەبوو، بەو پێیەی پاڵاوگەکانمان 50%ی پێویستی ناوخۆیی دابین دەکەن و پرۆسەی هاوردەکردنەکەش لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆ ئەنجام دەدرێت”.
نەرمین مەعروف: بەغدا نەوتی سپیی ماڵان دەنێرێت
ئهو بهرپرسهی وهزارهتی نهوت ئاماژە بەوە دهكات، “وەزارەت هەوڵدەدات بە بەهێزکردنی بەرهەمی نیشتمانی کۆتایی بە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە حاڵەتانە بهێنێت، بەو پێیەی ئێمە خاوەنی چەندین پاڵاوگەین، لەناویاندا پاڵاوگەی کەربەلا بە توانای 140 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، كه بهرهەمهێنان وردە وردە زیاد دهكات و ئەگەر بە تەواوی کاربکات توانای 9 ملیۆن لیتر بەنزین بەرهەمهێنانی دهبێت، کە لە نێوان 30-35%ی پێویستی ناوخۆیی دابین دهكات”.
جەختیشی کردەوە، “کارکردن بەردەوامە بۆ زیادکردنی یەکەی پاڵاوتنی زیاتر لە پاڵاوگەکانی باکوور و باشوور، هەروەها پلانی دروستكردنی پاڵاوگە لە چوارچێوەی پلانی وەبەرهێنانی وەزارەتی نەوتدا هەیە، بۆیە هەوڵدەدەین کۆی پێویستییەکە بگرێتەوە و بگەینە خۆبژێوی لە پاڵاوگەکانی باکوور و باشوور له بەنزین و نەوتی سپی و گاز لە رێگەی ئەم پلانانەوە”.