بازاڕی سوتەمەنی لە هەولێر. وێنە:964
40 هەزار دیناری چووەتە سەر
بەرمیلێک نەوت لە بازاڕی سووتەمەنی هەولێر گەیشتووەتە 180 هەزار دینار
964+
شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر
نرخی بەرمیلێک نەوت لە هەولێر، بەراورد بە مانگەکانی رابردوو بەرزبووەتەوە و ئێستا بەرمیلێک نەوتی کوالێتی باش تا نزیکەی 180 هەزار دینارە، بەڵام لە مانگەکانی پێشوودا بەرمیلێک نەوت نرخەکەی 135 بۆ 140 هەزار بووە .
حەسەن گامێشتەپەیی، کە زیاتر لە 20 ساڵە لە بازاڕی سووتەمەنییەکانی هەولێر کار دەکات، بە 964ـی وت ” ئەمڕۆ یەکشەممە 17.9 بەرمیلێک نەوتی بێجی لە بازاڕ بە 180هەزاربوو، تا دەگاتە دەست هاوڵاتی بە زیاتر لە 190 هەزار دەوەستێت ”
نرخی هەر بەرمیلێک نەوت چەند سەنتێکی لێ بووەتەوە
عەبدوڵا سەعید، ئەنجومەنی بۆرسەی سووتەمەنییەکانی هەولێر بە 964ـی وت، ” لە بۆرسەی هەولێردا بەرمیلێک نەوت بە 167 هەزارە، بە هۆی ئەوەی هێشتا پلەکانی گەرما لە هەولێر بەرزن، خواستی هاوڵاتیان لە سەر نەوت کەمە و بازاڕ کزە ، پێشبینیی دەکەین لەگەڵ بارانبارین هاوڵاتیان زیاتر نەوت بکڕن ”
لە بازاڕی سووتەمەنییەکانی هەولێر، جگە لە جۆرەکانی گاز و بەنزین ، نەوتی ( بێجی ، بەسڕە ، بەغدا ، بازیان و کەرکوک ) دەفرۆشرێن، بەڵام بە هۆی باشیی کوالێتیەکەی خواستی زیاتر لە سەر نەوتی بێجیە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا