چەمچەماڵ شانۆ نمایش دەکات
964+
بەهرە محەمەدئەمین
چەمچەماڵ پێنجەمین فیستیڤاڵی شانۆی بۆ ئەم پاییزە ئامادەکردووە و لە ماوەی سێ رۆژدا تیپەکانی شانۆی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان نمایش دەکەن.
هەرچەندە ناوی فیستیڤاڵی شانۆی قەزاکانە، بەڵام ناوەندی قەزای پارێزگاکانیش دەتوانن بەشداربن و بەشداریشیان کردووە.
موحسین ئهدیب، بهڕێوبهری گشتیی ڕۆشنبیری و هونهری سلێمانی، بە 964 ی وت، بڕیارە فیستیڤاڵەکە له رۆژانی 21 تا 23ـی ئەم مانگە بە بەشداری نزیکەی دە تیپی شانۆیی له قهزای چهمچهماڵ بەڕێوەبچێت.
” مەبەستمانە ئاستی فێستیڤاڵەکە لە دابەزین بپارێزین، بۆیە تەنیا پێوەرە هونەرییەکان لەبەرچاودەگیرێن و لیژنەی بینین و دادوەریی پرۆفیشناڵ کە لە کەسایەتی و پسپۆڕی جیاواز پێکهاتووە، لە ژێر سەرپەرشتیی وەزارەتی رۆشنبیری فێستیڤاڵەکە بەڕێوە دەبەن” موحسین ئەدیب وای وت.
لیژنهی ئامادهكاریی فێستیڤاڵهكهش رایگەیاندووە بۆ بەشداریکردن مەرجە دەقە شانۆییەکان کوردی بن و ستایلی مۆنۆدراما نەبن.
964 زانیویەتی رۆژهەڵاتی کوردستانیش هەم بە شانۆگەری و هەمیش لە لیژنەی دادوەریدا بەشدارن، جگە لە نمایشی شانۆیی چەند چالاکییەکی دیکەش لە فێستیڤالەکەدا بەڕێوەدەچن، کە تیپی هونەرە میللیەکانیشی تیدایە.