جاڵجاڵۆکە بەشێک لە دارەکانی دهۆکی وشک کردووە

964+
هێڤی دیوالی

ژمارەیەک لە دارەکانی سەنتەری شاری دهۆک وشکبوون، ئەندازیارێکی بەڕێوبەرایەتی پارکەکانی ئەو پارێزگایەش دەڵێت، “جاڵجاڵۆکە هۆکارەکە بووە”.

بەپێی زانیارییەکانی 964، زیاتر لە 300 دار لە شەقامەکانی ناوەندی شاری دهۆک وشکبوون.

عومەر محەمەد، ئەندازیار لە بەڕێوبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی دهۆک بە 964ی وت، “ئەمساڵ ماوەی وەرزی گەرما زۆر درێژەی کێشا، زۆرێک لە دارەکانی شەقام بەهۆی گەرما و جاڵجاڵۆکەوە وشکبوون”.

وتیشی، “بۆ نەهێشتنی جاڵجاڵۆکە دووجار دارەکانیان دەرمان رێژ کردووە، و تا ئێستا 60%ی دارەکان توانراوە بپارێزرێن”.

بە وتەی ئەو ئەندازیارە بێت، “ئەو دارانەی زیانیان بەرکەوتووە و وشکبوون لە جۆری سەبەح سەبەح بوون”.

لە سەنتەری شاری دهۆک زیاتر لە هەزار داری جیاواز و زیاتر لە 62هەزار جۆرەکانی داری تراشۆک وەکو “ئاس، لانگستروم، بەیبی رۆز، فتونیای و زعرور” بوونیان هەیە.

دوو ساڵە کەس ئاوی بەنداوی دهۆکی نەخواردووەتەوە

دوو ساڵە کەس ئاوی بەنداوی دهۆکی نەخواردووەتەوە

پێداچوونەوە: ئەحمەد موستەفا