"وەرن بەهانای مامزەکانی قەرەچوغەوە"
هێزە خۆبەخشەکان داوا لە ژینگەی عێراق و دەزگا ئەمنییەکان دەکەن رێگری لە راوچییەکان بکەن
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لە سنوری موسڵ، بە دیاریکراویش لە ناوچەی قەرەچوغ، هێزە خۆبەخشە ژینگەپارێزەکان تابۆیان کرابێت ئەو مامزانەیان پاراستووە کە لە چیای قەرەچوغدا هەن، بەلام هێشتا مەترسی راوچییەکانیشیان لەسەرە و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق دەکەن رێگری لەو راوچییانە بکرێت.
غازی فەیسەڵ فەرماندەی هێزە خۆبەخشەکانی قەرەچوغ بە 964ـی وت، گیانی ئەم ئاژەڵانە لەبەر کەمتەرخەمی حکومەت و دەزگا ئەمنیەکان و وەزارەتی ژینگە زۆر لەمەترسیدایە.
لە سنوری موسڵ فەوجی سێی لیوای 50 ی فرقە 14 ی سوپای عێراق هەیە هاوکاری ئەم خۆبەخشانەن بۆ پشتیوانی و پاراستنی ژینگەی سنورەکە، بەڵام دەڵێت “زۆر بەداخەوە لە سنوری گوندەکانی ناحیەی سەرگەڕان بەتایبەتی لە هەمین مردی، هەمزاغا، مهێدی و قەرەبۆتک، چەند راوچیەکی بێویژدان بەبەرچاوی دانیشتوانی ناوچەکە بە ئۆتۆمبێل، بەماتۆڕ، کۆتاییان بە مامزەکانی سنوری ئەو گوندانە هێناوە و تەنیا لەم هاوینەدا سەرووی 100 سەر مامزیان راوکردووە”.
“چەندین جار دەزگا ئەمنیەکان ئاگادارکراونەتەوە بەڵام ئەو راوچیانە خۆیان پێ لەسەروی یاساوەیەو زۆر بێ منەتن، لە کۆی زیاتر لە 250 سەر مامز ئێستا نزیکەی 15 دانەیەک ماوە” ئەمەش قسەی غازی فەیسەڵە.
بۆیه داوا لە وەزارەتی ژینگەی عێراق و دەزگا ئەمنیەکان دەکات، چارەسەرێک بۆ ئەو کارانە بدۆزنەوە و سەردانێکی سنورەکە بکەن و لە رێگەی موختار و خەڵکانی دڵسۆز چاودێری دۆخەکە بکەن.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن