پێشەنگاى کتێبى کوردى بۆ سێ رۆژى تر درێژکرایەوە

وریا فەتاح

هەرچەندە ئەمڕۆ کۆتا رۆژى پێشەنگاى کتێبى کوردى بوو کە بۆ یەکەمجارە لە سلێمانى دەکرێتەوە، بەڵام بەهۆى دواکەوتنى موچە، بڕیاردرا پێشەنگاکە سێ رۆژى تر درێژ بکرێتەوە.

13.8.2026، بۆیەکەمجار پێشانگای کتێبی کوردی لە شاری سلێمانی دەستی پێکرد، بڕیاربوو بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام بێت و ئەمڕۆ کۆتا رۆژ بێت.

رەوەز حەمەساڵح، سەرپەرشتیاری پێشانگاکە رایگەیاند، بەهۆى ئەوەى موچە دواکەوتووە و تازە فەرمانبەران موچەیان وەرگرتووە، بڕیاریانداوە سێ رۆژى تر پێشەنگاکە درێژبکەنەوە و تا کاتژمێر 11ـى شەوى 25.8.2026، بەردەوام دەبێت.

ئاشکراشى کرد کە پێشەنگایەکى سەرکەوتوو بووە و بەشێکى زۆرى ئامانجەکانى پێکاوە.