تەقتەق.. رووفاتی کەسێک لە زەوی جووتیارێکدا دۆزرایەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

بەیانی ئەمرۆ دووشەممە، لە سنوری تەقتەق رووفاتێک دۆزرایەوە کە “ئێسکو پروسکی پیاوێکە “، بەرێوبەری پۆلیسی تەقتەق بە 964ی وت، “داوایان کردووە تیمی بەڵگە و تاوان رووفاتەکە هەڵبگرنەوە”.

لە گوندی تاڵەبان-ی تەقتەق لە کاتی کێڵانی زەوییەکی کشتوکاڵی، خاوەن زەوییەکە ئێسکو پروسکی کەسێکی دۆزیوەتەوە، پۆلیسی ناوچەکەی ئاگادارکردۆتەوە، ئەو وتویەتی “تەرمی کەسێکی سەربازە کە گوماندەکرێ پێشمەرگە بووبێت”.

رائید هەرێم دڵشاد بەرێوبەری پۆلیسی تەقتەق، ئەوەی ئاشکراکرد، “دۆزینەوەی رووفاتەکە بۆ ئەوان زۆر تازەیە، تیمیان ناردووە و داوایان کردووە، تیمی تایبەت و تیمی بەڵگە و تاوان هەستن بە هەڵگرتنەوەی رووفاتەکە”، ئەوەشی بە 964 وت، “ناسنامەی رووفاتەکە بۆ ئەوان روون نەبۆتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە کاتی کێڵاندا رووفاتەکە دەرکەوتووە و بۆ سەردەمێکی کۆن دەگەڕێتەوە”.