بەدڵى خۆت زانکۆى دڵخوازت هەڵبژێرە

لە سلێمانى پێشەنگایەکى تایبەت بە دەرچووانى پۆلى 12ـى ئامادەیى کرایەوە

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

لە سلێمانی پێشانگایەکی تایبەت بە دەرچوانی 12ـی ئامادەیی بە بەشداری 30 زانکۆ و پەیمانگا کرایەوە و 400 هەلى خوێندنى سکۆلەرشیبیش لە ناوخۆدا بۆ خوێندکاران رەخسێندراوە.

پێشەنگاکە، جگەل ئەمڕۆ رۆژانى 20 و 21ـى ئەم مانگەش بەردەوان دەبێت.

ئەڤین قادر هاودامەزرێنەرى نێکست ستێپ بە 964ـی و،” بۆ ئەمساڵ 30 زانکۆ و پەیمانگاى حکومى و نا حکومى بەشداریان لە پێشەنگاى نێست ستێپ کردووە و سەدان دەرچووى پۆلى 12ش هاتوون بۆ ئەوەى لە نزیکەوە ئەو بەش و کۆلێژانە ببینن کە حەزدەکەن بۆیان بچن”.

پێشەنگاکە پردێکە بۆ پەڕینەوەى دەرچوانى پۆلى 12 بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان، چونکە وەک ئەڤین قادر باسى دەکات، بە هاوبەشى لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا، پێشەنگاکە بووە بە مەڵبەندێکى راوێژکارى بۆ دەرچوان و 18 کەسى شارەزا، گوێ لە داواکارى خوێندکاران دەگرن و دواتر زانیاریان پێدەدەن لەبارەى ئەو بەش و زانکۆ و کۆلێژانەى دەتوانن لێى بخوێنن و بۆشیان روون دەکەنەوە کە بازاڕى کارى هەریەکێکیان چۆنە.

ئاشکراشى کرد، ساڵى پار 43 سکۆلەرشیپى بێبەرامبەریان پێشکەش بە دەرچوان کرد، بەڵام بۆ ئەمساڵ ژمارەکە بەرز بووەتەوە بۆ 400 سکۆلەرشیپى بێبەرامبەر و پاڵپشتیکراو.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح