• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo
خاوەنی بەشێک لە دوکانەکانی داونتاون گردبوونەوە

گردبوونەوەی بەشێک لە دوکاندارەکانی داونتاون لە هەولێر، 964+

خاوەنی بەشێک لە دوکانەکانی داونتاون گردبوونەوە

964+

مەریەم ئەحمەد – هەولێر

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 61 خاوەن دوکانی داونتاونی هەولێر گردبوونەوە، ناڕەزایەتییان هەبوو سەبارەت بەو کۆمپانیایەی خاوەندارێتی دوکانەکانیان دەکات.

دوکاندارەکان دەڵێن، لە ساڵی 2009 ئەو دوکانانەیان لە کۆمپانیای داونتاون وەرگرتووە و هەرکەسێکیان 15 هەزار دۆلار یان زیاتری داوە، بەڵام ئێستا کۆمپانیاکە دەیەوێت لێیان وەربگرێتەوە.

ئەوە جگە لەوەی ئەو دوکاندارانە باس لەوە دەکەن، مانگانە 250 دۆلاریش کرێ دەدەن بە کۆمپانیاکە.

عەدنان یاسین، یەکێک لە دوکاندارەکانە بە 964+ی وت، “کۆمپانیاکە دەیەوێت بە بێ هیچ قەرەبوویەک دوکانەکەمان لێ وەربگرێتەوە”.

964+ هەوڵیدا لەگەڵ مەحمود نەشئەت، پارێزەری کۆمپانیاکە قسەبکات، بەڵام ئەو رەتیکردەوە لێدوان بدات، وتی ئەوان لە دادگا کێشەکە یەکلایی دەکەنەوە.

ئەو کارگە و شوێنانە دادەخەن کە زیان بە ژینگە دەگەیەنن

لە سۆران هەڵمەتێک بۆ رێگری کردن لە پیسبوونی ژینگە دەستیپێکرد

964+

ژێوار خدر

ئیدارەی سۆران هەڵمەتێکی چڕوپڕی ژینگەیی دەستپێکردووە و بەدواداچوون بۆ ئەو کارگە و شوێنانە دەکات کە دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگە.

هەژار ماهیر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سۆران بە 964ـی وت، ئەمڕۆ سێشەممە 21.1.2025، لیژنەی باڵای رێكخستنه‌وه‌ی كارگه‌كان و پیسكه‌ره‌كانی ژینگه‌ له‌ئیداره‌ی سۆران به‌ مه‌به‌ستی پابه‌ند كردنی رێنماییه‌كانی ژینگه‌، به‌رگری شارستانی و نه‌وت كانزاكان هەڵمەتێکی چڕوپڕمان ئەنجامدا بۆ ئەو كارگانه‌ی كه‌ هیچ مۆڵه‌تی ژینگه‌یی ودام و ده‌زگاكانی دیکەیان نیه‌ و بوونەتە هۆکارى پیسبوونى ژینگەی قه‌زای ناوه‌ندی سۆران.

وتیشی، ئەمڕۆ تەنیا کارگەکانی قیری ئیدارەی سۆران گەڕاوین، کە ژمارەیان سێ کارگەیە و هیچیان مەرجەکانی ژینگە و بەرگری شارستانیان جێبەجێ نەکردووە، بەڵام تەنیا یەکێکییان داخراوە بەهۆی ئەوەی ئەو فلتەرەی بەکاری‌ێناوە زۆر کۆن بووە و دووانەکەی دیکەش ئاگادارکراونەتەوە.

باسی لەوەشکرد، لە چەند رۆژی داهاتوودا مۆلیدە ئەهلییەکانی ناوچەکە و کارگەکانی بلۆک و لم و غەسالەکان بەسەردەکەینەوە، بەهۆی ئەوەی ئەوانیش بەشێکن لە هۆکارەکانی پیسبوون و زیانگەیاندن بە ژینگە و لیژنەکەش بەردەوام دەبێت روژانە چاودێری كارگه‌كان دەکات.

ئەو کارگەیەی بە تێکدەری ژینگەی سۆران دادەنرا، داخرا

ئەو کارگەیەی بە تێکدەری ژینگەی سۆران دادەنرا، داخرا