جوتیارە نمونەیەکەی هەڵەبجە هەناری کردووەتە کتێب

964+

هێرۆ مەولوودی

کتێبی هەنار ، یەکەمین کتێبە دەربارەی هەنار لە چاندنی دارەکەی تا دەگاتە ناو بازار، لە لایەن ئازاد محەمەد جوتیارە نمونەیەکەی هەڵەبجەوە نوسراوە .

ئازاد محەمەد بۆ 964 باسیکرد ، ئەزموونی چەندساڵەی بۆ خزمەتکردنی داری هەنار هەر لە ئاودێری و هەڵپاچین و تا دەگاتە ئەو نەخۆشییانەی تووشی دار هەنار و بەرهەمەکەی دەبێت بە زمانێكی خۆماڵی نوسیوەتەوە .

964 پرسیاری ئەوەیکرد بۆ بەرهەمی هەناری هەڵبژاردووە؟ جوتیارە نمونەیەکە لە وەڵامدا وتی” هەر وڵاتێک بە بەرهەمێک ناسراوە ، چونکە هەنار هەناردەی وڵاتان کراوە و بە هی کورد ناسراوە ، کتێبی هەنارم نوسیوە و لە داهاتوش دەربارەی ترێ و زەردەچەوەش دەنوسمەوە .

ئازاد محەمەد بە داهێنانەکانی لە بواری کشتوکاڵی بە جوتیارە نمونەیەکە ناسراوە و باسی ئەوەشیکرد، لە داهاتوویەکی نزیک کتێبەکەی چاپ و بڵاو دەکرێتەوە و داهاتەکەشی بۆ نەخۆشخانەکانی هیوا و نانەکەلی تەرخان دەکات.