هەریر لە دوورەوە. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئه‌مشه‌و له هه‌ریر ته‌قه له ماڵێك كرا
964+
ئاسۆ وەرتی ــ هەریر
ئەمشەو بە هۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییه‌وه، کەسێک دەستڕێژی گولـلەی له ماڵێک کردووه، هیچ زیانی گیانی بەدواوە نەبوو.
بە وتەی پۆلیسی هەریر ته‌قه‌كردنه‌كه تەنیا بۆ فشار و ترساندن كراوە.
موقەدەم وەلی باقی، بەڕێوبەری پۆلیسی هەریر بە 964ـی وت،” ئاگادارکراینەوە بە بوونی رووداوێکی تەقەکردن لە یەکێك لە گەڕەکەکانی هەریر، مەفرەزەکانی پۆلیس زوو گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، خۆشبەختانە هیچ زیانی گیانی بەدواوە نەبوو”.
وتیشی، “تەقەکەرەکە رایکردوە، بەڵام فه‌رمانی گرتنی بۆ ده‌رچووه و هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی ده‌ده‌ین”.
ئه‌مه دووه‌م رووداوی ته‌قه‌كردن له‌م هه‌فته‌یه‌دا له هه‌ریر رووده‌دات، له رووداوی پێشوودا هه‌ر به هۆی كێشه‌یه‌كی كۆنی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كه‌سێك كوژرا.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا